دیمهنێكى به‌رهه‌مى بنێشت له داره‌به‌ن... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى گوندى كاسكان
بنێشتى كوردى لێ دروستده‌كرێت
“داره‌به‌ن”ـه‌كانى بنارى قه‌ندیل بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى به‌كار ده‌هێندرێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌شێكی زۆرى گونده‌كانى بنارى قه‌ندیل دارى جۆرى “داره‌به‌ن” بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى به‌كارده‌هێنن و داهاتى ساڵانه‌كه‌ى كۆده‌كه‌نه‌وه بۆ پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان.
داره‌به‌ن دوو به‌رهه‌مى سه‌ره‌كى هه‌یه، یه‌كه‌میان قه‌زوان و دووه‌میشیان بنێشته تاڵ، كه دواتر بنێشتى كوردى لێ دروست ده‌كرێت.
له سنوورى گونده‌كانى بنارى قه‌ندیل به‌هه‌زاران “داره‌به‌ن” هه‌ن، پێشتر خه‌ڵكى به‌جیا و هه‌ریه‌كه و بۆخۆى به‌رهه‌مى ئه‌و داره‌یان لێده‌كرده‌وه و له بازاڕدا ده‌یانفرۆشت، به‌ڵام دواتر به‌شێك له‌و گوندانه مامه‌ڵه‌كردن به‌و داره‌یان به‌وشێوه‌یه قه‌ده‌غه كرد‌و وه‌كو موڵكی گشتى بۆ گونده‌كان ناساندیان.
گوندى كاسكانى بنارى قه‌ندیل، یه‌كێك له‌و گوندانه‌یه له ساڵى پاره‌وه بڕیاره‌یان داوه كه به‌رهه‌مى ئه‌و جۆره داره بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى گونده‌كه‌یان به‌كاربهێنن.
سامان كاسكانى، هاوڵاتییه‌كى ئه‌م گونده‌یه به 964ـى وت، له ساڵى پاره‌وه مامه‌ڵه‌كردن به‌وداره بۆ به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌ت قه‌ده‌غه‌كراوه و ئه‌مساڵ به‌رهه‌مه‌كه‌ى به كرێ ده‌ده‌نه ئه‌و كه‌سانه‌ى خواستى دروستكردنى بنێشتى كوردیان هه‌یه.
وتیشی “لیژنەیه‌كمان پێكهێناه‌وه بۆ به‌كرێدانى داربه‌نه‌كانى سنوورى گونده‌كه‌مان و داهاته‌كه‌شی بۆ پڕۆژه خزمه‌تگوزاری و مرۆییه‌كانى گونده‌كه‌مان به‌كارده‌هێنینه‌وه”.
به‌قسه‌ى ئه‌م هاوڵاتییه، له سنوورى گونده‌كه‌یان نزیكه‌ى 10 هه‌زار داره‌به‌ن هه‌ن و له سنوورى گونده‌كانى بنارى قه‌ندیلیش به‌هه‌زاران له‌و داره هه‌یه كه پێشبینى ده‌كرێت به‌رهه‌می ساڵانه‌ی به گشتى دوو تۆن بینێشت بێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، خه‌ڵكی زۆر هه‌یه له‌سنوورى پشده‌ر و بیتوێن كه خواستى دروستكردنى بنێشتی كوردیان هه‌یه و كار له‌سه‌ر ئه‌م به‌رهه‌مه ده‌كه‌ن.