دیمەنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق _ وێنە: بۆ 964 نێردراوە
ناگەنە رێککەوتن
هەڵبژاردنى سەرۆکێکى نوێ بۆ پەرلەمانى عێراق دواخرا
964+
وریا فەتاح
بە ئامادەبوونى 180 ئەندام، ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، بڕیاری دا بڕگەى تایبەت بە دیاریکردنى سەرۆکێکى نوێ داوا بخات.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆیدا، بڕیاری دا بڕگەی تایبەت بە دیاریکردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجومەنەکە تا ئەوکاتەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی کەیسی سکاڵاکان یەکلایی دەکاتەوە، دوابخات.
بڕیارە رۆژی 29ى ئەم مانگە، دادگەى باڵاى فیدراڵى عێراق تاوتوێى چوار سکاڵا بکات، کە تایبەتن بە پرسی هەڵبژاردنى سەرۆکى نوێى پەرلەمان.
له 14.10.2023 محه‌مه‌د حه‌لبوسی له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان لابراوه و به بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق ئه‌ندامیه‌تییه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا سه‌رۆكێكی نوێ بۆ شوێنی حه‌لبوسی نه‌هاتووه‌ته ده‌ستنیشانكردن.
پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ سوننه‌كانه، به‌ڵام ئه‌وان تا ئێستا لەسەر کاندیدێکی هاوبەش و له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعییه‌كانیش رێكنه‌كه‌وتوون، هه‌رچه‌نده ناوی چەند کەسێک بۆ پۆسته‌كه دیاریی كراوه.
پێشتر له 13ی ئه‌م مانگه‌ش په‌رله‌مان بۆ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكی نوێ كۆبوونه‌وه، به‌ڵام نه‌یانتوانی سه‌رۆكی نوێ هه‌ڵبژێرن.