موچەکانیان رادەگرن

دوایین ئاگادارى دەدرێت بەو کەمئەندامانەى فۆڕمى بەرحەیاتیان پڕنەکردووەتەوە

964+

وریا فەتاح

بنکەى کەمئەندامانى قەڵادزێ، دواین هۆشدارى دەدات بە ژمارەیەک کەمئەندام کە تائێستا فۆڕمى بەرحەیاتیان پڕنەکردووەتەوە، لێپرسراوى بنکەکەش دەڵێت: تەلەفونمان بۆیان کردووە و پێنج جار ئاگادارمان کردوونەتەوە.

بەپێى ئاگادارییەک کە بنکەى کەمئەندامانى قەڵادزێ بڵاوى کردووەتەوە، 23 کەمئەندام تائێستا نەچوون بۆ پڕکردنەوەى فۆڕمى ساڵانەى موچەخۆر، داواشیان لێدەکەت لە زووترین کاتدا سەردانیان بکەن.

شنۆ خدر حەسەن، لێپرسراوى بنکەى کەمئەندامانى قەڵادزێ بە 964ى وت،”لە بنکەکەمان 1329 کەمئەندام تۆمارە، لەو ژمارەیە 1295 کەس فۆڕمى ساڵانەیان پڕکردووەتەوە، بەڵام 23 کەس تائێستا نەهاتوون فۆڕمى ساڵانەى بەرحەیاتیان پڕنەکردووەتەوە.

تائێستا پێنج جار کارى پڕکردنەوەى فۆڕمى بەرحەیاتى بۆ کەمئەندامانى سنوورەکە درێژکراوەتەوە، شنۆ خدر دەڵێت: ئەو جارە دوامۆڵەتە و لەدەست ئێمەدا نامێنێت و خۆیان بەرپرسیار دەبن، ئەگەر موچەکانیان ببڕدرێت، چونکە جگە لەوەى پێنج جارە ماوەکە درێژ دەکەینەوە، خۆمان پەیوەندیمان پێوەکردن و بەشێکیان تەلەفون هەڵناگرن یان ژمارەکانیان داخراون.

وەک ئەوەى لێپرسراوى بنکەى کەمئەندامانى قەڵادزێ باسى لێوە دەکات، کارئاسانى زۆریان بۆ کەمئەندامان کردووە، ئەوانەى شەلەل دەماغن یان پەککەوتەن لە رێگەى ئەلیکترۆنییەوە فۆڕمەکانیان بۆ پڕکردونەتەوە و لە رێگەى ئەپى واتساپ یان ڤایبەر و تێلیگرام پەیوەندى پێوەکراوە و پێویستى بەوە نەکردووە سەردانى بنکەکە بکات.

لیستى ئەو 23 کەمئەندامەى بنکەى قەڵادزێ کە تائێستا فۆڕمى ساڵانەیان پڕنەکردووەتەوە:

دوایین ئاگادارى دەدرێت بەو کەمئەندامانەى فۆڕمى بەرحەیاتیان پڕنەکردووەتەوە

لە دهۆک تا ئێستا 8 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت فۆرمی ب...

لە دهۆک تا ئێستا 8 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت فۆرمی بەرحەیاتیان پڕکردووەتەوە