هەڵەبجە لەزەیتی زەیتوندا حەلی نییە

964+ 

محەمەد عومەر – هەڵەبجە 

لەهەڵەبجە گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنانی رۆنی زەیتوون هەیە کە لەعێراقدا وێنەی نییە، دەتوانێ دە هەزار تۆن بەرهەمی جوتیارانی عێراق وەربگرێت و شتێک لەنیوە کەمتری دەگاتە بەریتانیا.

 

کارگەکە ناوی راسانە و بووەتە سەرچاوەیەکی باشی ساخکردنەوەی بەرهەمی زەیتوونی جوتیاران لە هەرێمی کوردستان.  

پەیام سەیوان، بەڕێوەبەری کارگەی زەیتوونی راسان بە 964+ـی راگەیاند: کارگەکەمان لە ساڵی 2018 دامەزراوە و لە تواناماندایە ساڵانە 10 هەزار تۆن بەرهەمی جوتیاران وەربگرین لە هەموو عێراقدا.

دەشڵێت، ساڵی 2022 هەزار تۆن زەیتوونیان لە جوتیارانی ناوخۆی کوردستان وەرگرتووە.

لە کارگەکەدا سێ جۆر بەرهەمی هەیە، جگە لە رۆنی زەیتوونەکە، پاشماوەکەی سابوونی لێ دروست دەکەن و هەروەها رووبەهەناریش بەرهەم دەهێنن.  

“%40ـی زەیتوونی کارگەکە لە دەرەوە دەهێنین، بەرهەمی کارکەگەش هەر لە ناوخۆ ساغ نابێتەوه، بەڵکوو دەنێردرێتە دەرەوەی وڵات و ساڵی رابردوو بەرهەممان هەناردەی وڵاتی بەریتانیا کردووە”، پەیام سیوان وای وت. 

لە ئێستادا لە هەڵەبجە ٤٠٠ دۆنم زەوی دارزەیتوون هەیە، کارگەکەش مەشتەلێکی دروستکردووە و ٥٠ هەزار نەمامی دارزەیتوونی هەیە.   

کارگەکە بە قەبارەی جیاواز بەرهەمەکەیان دەخەنە بازاڕەوە، ئەوانیش 250 میلی تا 10 لیترییە، کە بە هەردوو شێوەی شووشە و قووتوو هەیانە.