بەهۆی هێرشەکەی ئەمشەو

وەزارەتی کارەبا: بەرهەمهێنانی کارەبا وەستا

964+

فەهمی نەبی

وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێك لە كێڵگەی غازی كۆرمۆڕ بەرهەمهێنانی كارەبا راوەستا.

ئەم ئاگاداریەی وەزارەتی کارەبا لە کاتێکدایە کاتژمێر 10:22 ئەمشەو بە درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە ناحیەی قادر کەرەم و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی 2800 مێگاوات کارەبا وەستا.

وەزارەتی کارەبا دەڵێت، لەبەر سەلامەتی گیانی کارمەندانی وێستگەکە بەرهەمهێنانی غاز لە کێلگەکە راگیراوە، تیمەكانی ئاگركوژینەوە سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی بارودۆخەكەن و لەگەڵ ئاسایبوونەوەی دۆخەكە رەوشی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

سەرچاوەیەک لە وێستگەی غازی کارەبای هەولێر بە 964ی راگەیاند، هەموو وەحدەکان کوژێنرانەوە و بەهۆیەوە کارەبای هەولێر و سلێمانی بە تەواوی کوژایەوە.