لە تەبرێز

گورگێکی برسی قوڕگی منداڵێکی هەشت ساڵانی بڕی

964+
ئەحمەد مستەفا

وتەبێژی ئیدارەی فریاکەوتنی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات دەڵێت، لە ناحیەی باسمانجی سەر بە تەبرێز منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵ بەهۆی هێرشی گورگەوە گیانی لەدەستداوە.

رووداوەکە شەوی چوارشەممە 14.1.2024 روویداوە، بەڵام پاش چەند کاتژمێرێک مانەوە لە نەخۆشخانە منداڵەکە گیانی لەدەستداوە.

ئاژانسی فارس نیوز لە زاری وەحید شادی، وتەبێژی ئیدارەی فریاکەوتنی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات بڵاویکردەوە، “لەو رووداوە دڵتەزێنەدا گورگێکی برسی کە هاتووتە ناو ئاوەدانی، هێرشی کردووەتە سەر منداڵەکە و قوڕگی بریندارکردووە”.

ئەم رووداوە وایکردووە، بەشی پاراستنی ژینگەی ئازەربایجانی رۆژهەڵات ئەمڕۆ پێنجشەممە 25.1.2024 هۆشداریدا سەبارەت بە ئەگەری هاتنە ناوەوەی ئاژەڵە کێویی و دڕەندەکان، بۆ ناوچەی نیشتەجێبوون بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و قورستربوونی کەشوهەوای سارد.

گورگ لە دامێنی گۆیژە بینراوە؛ پۆلیسی دارستان چی دەڵێت؟

گورگ لە دامێنی گۆیژە بینراوە؛ پۆلیسی دارستان چی دەڵێت؟