دیمهنێكى بڕینى داره‌كان كه فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه بڵاویكردووه‌ته‌وه
دارى ته‌مه‌ن 100 ساڵى بڕیوه
له گوندێكی به‌رزنجه داربڕێك ده‌ستگیركرا
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی دارستان و ژینگەی بەرزنجە ده‌ڵێت، لە سنووری ناحیەكه‌یان هاوڵاتیەکیان دەستگیرکردووه چه‌ندین داری بڕیوه، له‌ناو داره‌كاندا ته‌مه‌ن 100 ساڵى تێدایه.
فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه ئه‌م هه‌واڵه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بەرزنجە توانیویانه له سنوورى گوندی حاجی مامەند، ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیر بكه‌ن.
ده‌شڵێت “ئه‌و داربڕه هه‌ستاوه به بڕینى 10 دارى سروشتی لە جۆری بەڕوو، کە تەمەنیان لە نێوان 70 تا 100 ساڵ دەبێت”.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، پەڕاوی لێکۆڵینەوە له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.