لە رەمەزاندا بایەعییەکە زیاد دەبێت
عێراق بۆ ساڵێك گهنم و شهش مانگ خۆراكی ههیه
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، گەنجینەی گەنمی ستراتیژی وڵاتەکەی بەسە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی وڵات بۆ ماوەی ساڵێکی تەواو، ئەمە جگە لە بوونی خۆراک بۆ ماوەی شەش مانگ.
ئهمڕۆ پێنجشهممه 25.1.2024 محەممەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگهیاند، وەزارەتەکەی هەوڵدەدات سەقامگیری سەبەتەی خۆراک مسۆگەر بکات، بەو پێیەی خاوەنی گەنجینەیەکی ستراتیژی گەنم و خۆراکە، ئاماژەی بهوهش كرد وەزارەتەکەی بەنیازە بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە چوار بابەتی نوێ بخاتە ناو سەبەتەی خۆراکەوە، ئەوانیش بریتیین لە ئاردی سفر، نیشاستە، شهعریه و شیر، كه بە کۆی گشتی دەبێته 10 جۆره خۆراك.
حەنون دووپاتی دهكاتهوه، وەزارەتهكهی سەرجەم کەلوپەلی خۆراکی بە نرخێکی پاڵپشتی فرۆشتووە، هاوکات نرخی بەرهەمەکانی وەک گۆشت، مریشک، هێلکە، ئارد، شەکر، زەیت و شیری داناوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئامانجی ئەم هەنگاوە رێگریکردنە لە بازرگانان لە قۆرخكردن و ئیستغلالکردنی هاوڵاتیان و دڵنیابوون لە سەقامگیری نرخ.