باسی یاسای نەوت کراوە

کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم و شاندێکی حکومەت کۆبوونەوە

964+

ژووری هەواڵ

شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم و کۆمپانیاکانی نەوت و گاز لە هەولێر کۆبوونەوە و گفتوگۆیان کرد لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا سەبارەت بە یاسای بودجە و نەوت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24.1.2024، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا شاندی حکومەتی هەرێم جەختی لە دۆزینەوەی چارەسەری ریشەیی کردووەتەوە و ئەوەی لەسەر حکومەتی هەرێم بووە ئەنجامیداوە تاکو گفتوگۆکان بگەنە رێکەوتن و چارەسەر.

“هەر لەو کۆبوونەوەیەدا دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیاکان خرایەڕوو کە ئەم بابەتەش پێویستی بە رێگاچارەی هاوبەش و لێکتێگەیشتنی هاوبەشی هەموو لایەکە سەبارەت بە تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت”، وتەبێژی حکومەتی هەرێم وای وت.

لە رێکەوتی 25.3.2023، دوای یەکلاییبوونەوەی سکاڵایەک لە دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس، لە بەرژەوەندیی حکومەتی عێراق، ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆرییەوە بۆ بەندەری جەیھانی تورکیا راگیرا، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ژمارەیەک کۆمپانیا بەرھەمھێنانی نەوتی لە کێلگە نەوتییەکانی ھەرێمی کوردستان رابگرن.

کۆمپانیا نەوتییەکانی ھەرێم داوادەکەن گرێبەستەکانیان ...

کۆمپانیا نەوتییەکانی ھەرێم داوادەکەن گرێبەستەکانیان بخرێتە یاسای نەوت و غازەوە