هۆکارەکەی روونکراوەتەوە

سێ مانگە ڤیزای ئەمریکا وەستاوە

964+

فەهمی نەبی

سێ مانگ دەبێت رێکارەکانی پێدانی ڤیزا لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر وەستاوە و بۆ حاڵەتی دەگمەن نەبێت ڤیزا بەکەس نادرێت.

سالار مەرزانی، خاوەنی کۆمپانیای بێڤەرلی بۆ فڕکەوانی بە 964ی راگەیاند، “لە کۆتایی مانگی 10 بەهۆی ئەو هێرشانەی دەکرانەسەر بنکەکانی ئەمریکا لەعێراق، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەهەموو عێراق رێکاری پێدانی ڤیزای راگرتووە”.

رۆژی 22.10.2023 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڕیاری Order Departure واتا فەرمانی رۆیشتنی دەرکرد، بڕیارەکە بۆ کارمەندانی لاوەکی ئەمریکا بوو لە عێراق، بەجۆرێکە ئەندامانی باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی ئەمریکا کەمکرایەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پێدانی ڤیزا راگیرا.

964 لەرێگەی سەرچاوەیەکی ئاگادار زانیویەتی، پێدانی ڤیزا لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا و کونسوڵخانەکەیان لە هەولێر “تەنیا بۆ حاڵەتی دەگمەنە وەک وەفدی باڵای حکومی هەیە” هاوڵاتیانی ئاسایی ڤیزایان پێ نادرێت.

لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە کاتێک هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر چەکدارانی حەماس لە کەرتی غەزە دەستیپێکرد، لە عێراق و سوریا بەسەدان هێرشی درۆنی کراوەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا، ئەمەش وەک کاردانەوەیە لەبەرامبەر ئەو پاڵپشیانەی ئەمریکا لە ئیسرائیل دەیکات.

لینکی ڤیزای تیروپشکی چوون بۆ ئەمریکا لەم هەفتەیەوە بەر...

لینکی ڤیزای تیروپشکی چوون بۆ ئەمریکا لەم هەفتەیەوە بەردەست دەبێت