لەبارەی نەوت و بودجە بوو

دادگای فیدراڵی دوو سکاڵای ئەندامێکی کوردی پەرلەمانی رەتکردەوە

964+

فەهمی نەبی

دادگای فیدراڵی دوو سکاڵای ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی رەتکردەوە، کە لەسەر هەریەکە لە وەزیری نەوت و وەزیری دارایی و وەزیری پلاندانی عێراق تۆماری کردبوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی دوو سکاڵای (نەهرۆ مەحمود قادر) ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رەتکردەوە.

دۆسیەی یەکەم، تایبەت بوو بە رێکارەکانی وەزیری نەوتی عێراق بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان، داوای کردبوو ئەو رێکارانەی وەزارەتی نەوتی عێراق بە نادەستوری بناسێنێت، سەبارەت بە دیاریکردنی نرخ و بڕی نەوتی فرۆشراو بە هەرێمی کوردستان، داوای کردووە، پرەنسیپی یەکسانی رەچاوبکرێت بەرامبەر بە هەموو هاوڵاتیانی عێراق.

لە دۆسیەی دووەم، داواکراوە لە یاسای بودجە لەسەر بنەمای خەرجی راستەقینە (ئینفاقی فیعلی) بۆ 15 پارێزگای عێراق، پشکی هەرێمیش هاوتا بکرێت بەخەرجکردنی بودجە وەک پارێزگاکانی دیکە لەسەر بنەمای یەکسانی بۆ هەموو هاوڵاتیان.

دادگای فیدراڵی لەدانیشتنی ئەمڕۆ 24.1.2024 هەردوو سکاڵاکەی رەتکردوەتەوە.

سبەی هەموو دۆسیەکانی دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی لەسەر کو...

سبەی هەموو دۆسیەکانی دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی لەسەر کورد دەبێت