باسی موچەیە

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری روونكردنەوەیەكی بڵاوكرده‌وه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌یاننامه‌یه‌كی به‌ ناوی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌ته‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌.
به‌یاننامه‌كه‌ پێده‌چێت وه‌ڵامی هه‌ندێك میدیا بێت و روونكردنه‌وه‌یان له‌ باره‌ی كاری هاوبه‌شی نێوان تیمی هاوبه‌شی دیوانی چاودێریی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕال داوه‌.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌ به‌م جۆره‌یه‌:

‎لە ماوەی رابردوو تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی حكومەتی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان ماوەی مانگێك لە هەرێمی كوردستان سەرقاڵی وردبینی بوون لە ژمارەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و بە مەیدانی سەردانی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكانیان كردووە.

‎لەلای ئێمەوە هیچ شتێكی نامۆ و نایاسایی لەناو لیستی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمدا نییە و ناوە ناوە وروژاندنی بابەتی تازە، بە جۆرێك لە گێچەڵ دەزانین بۆ تەگەرە خستنە بەردەم پێدانی موچە، كە مافی رەوا و سادەی خەڵكە.
‎ئەوەی پێویست بێت و لە چوارچێوەی داواكارییە یاساییەكانی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ بێت وەك لە رابردوو وامان كردووە، بە نووسراوی فەرمی وەڵامیان دەدەینەوە و هیچ تێبینییەك بەجێناهێڵین.
‎لەم بابەتانەشدا كە پەیوەندییان بە ژیان و گوزه‌رانی خەڵكەوە هەیە، پێویستە میدییاكان نیشتمانیانە و پیشەییانە رووماڵ و بڵاوكراوەیان هەبێت نەك بە جۆری دیكە و مەبەستی دیكە.

وەزارەتی دارایی عێراق داوای لیستی موچەخۆرانی هەرێم دە...

وەزارەتی دارایی عێراق داوای لیستی موچەخۆرانی هەرێم دەکات