78 ساڵە

لە کۆیە ژنێک لە ماڵەکەی خۆیدا “بە کوژراوی” دۆزرایەوە

964+

پێشەوا محەمەد

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی ژنێکی 78 ساڵان لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری کۆیە دۆزراوەتەوە و سەرچاوەیەکی ئەمنی دەڵێت، رووداوەکە کوشتن و دزیکردن بووە.

سەرچاوە ئەمنییەکە تایبەت بە 964ـی راگەیاند، رووداوەکە دزیکردن بووە، چونکە ماڵەکە بەسەریەکدا شێوێندراوە.

ئەو ژنەی کوژراوە تەمەنی 78 ساڵە و لە گەڕەکی جەمعییەی شاری کۆیە نیشتەجێبووە و بە تەنیا ژیاوە، بەڵام کوڕ و کچی هەن و لە ماڵی خۆیاندان.

هاوکار عەلی، وتەبێژی تەندروستیی کۆیە بە 964ـی راگەیاند، ژنەکە شوێنی چەند برینێک بەسەر جەستەیەوە بووە، بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی شوێنی جێ برینەکان چییە و هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی چی بووە، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە.

وتیشی، “کاتێک ئاسایش و تیمی تەندروستی گەیشتوونەتە سەر رووداوەکە ئەو ژنە گیانی لەدەستداوە و نازاندرێت ئاخۆ رووداوەکە چەند پێشتر روویداوە و ئەوە پزیشکی دادی یەکلایی دەکاتەوە”.

کۆیە.. دەستڕێژی گولـلە لە باوک و کوڕێک دەکرێت

کۆیە.. دەستڕێژی گولـلە لە باوک و کوڕێک دەکرێت