توێژینەوەیەک ئەوەی دەرخستووە

زیانەکانی دانیشتنی زۆر وەکو زیانەکانی جگەرەکێشانە

964+
میدیا گۆران

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، دانیشتنی زۆر لە شوێنی کاردا زیانەکانی هێندە زۆرن بەقەد زیانی جگەرەکێشانە.

توێژەرانی تایوان لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێدا بۆیان دەرکەوتووە، ئەو کەسانە لە کاتی کارکردن زۆر دادەنیشن ئەگەری گیانلەدەستدانیان بەکۆی هۆکارەکان رێژەی ٪16 زیاترە، ئەمە لە کاتێکدایە توێژینەوەکە بۆ تەندروستی نزیکەی 500 کەس کراوە لە ماوەی 20 ساڵدا.

توێژینەوەکە ئەوەی دەرخستووە، ئەو کەسانەی جووڵەیان لە سەرکار کەمترە ئەگەری گیانلەدەستدانیان بە نەخۆشیەکانی دڵ بە رێژەی ٪34 زیاترە بەراورد بە ئەو کەسانەی باڵانسی جووڵە و دانیشتنیان راگرتووە لە شوێنی کار، ئەو کەسانەی رۆژانە وەرزشیش دەکەن ئەگەری گیانلەدەستدانیان بەم هۆکارە کەمترە.

د.واین گاو لە زانکۆی تایپەی پزیشکی تایوان دەڵێت، دانیشتنی زۆر جگە لە ئەگەر قەڵەوی، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و شەکرە و کزبوونی گورچیلە زیاد دەکات.

تەندروستى جیهانى داواى قەدەغەکردنى جگەرە ئەلیکترۆنیی...

تەندروستى جیهانى داواى قەدەغەکردنى جگەرە ئەلیکترۆنییەکان دەکات