شەقامی وانگ فووجینگ
پیاسەیەكی كورت بە ناو سەیر و سەمەرەترین شەقامی دونیا
+964
سولەیمان رەحیمی
شەقامی وانگ فووجینگ، كۆنترین شەقامی پەکین پایتەختی وڵاتی چینە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 700 ساڵ پێش ئێستا.
لەو شەقامە دا كە درێژایی 1600 مەترە، ھات و چۆی ئۆتۆمبێل قەدەغەیە و تەنیا بۆ پیاسە كردنە و ھەموو جۆرە شتێكی لێ دەست دەكەوێت.
رۆژانە نزیكەی 800 ھەزار کەس سەردانی ئەو شەقامە دەكەن.
زۆرترین ناوبانگی ئەو شەقامە لەبەر بازاڕی خوارنەكەیەتی كە بەڕاستی ناوازەیە و ھەموو جۆرە خواردنێكی لێیە.
مار، دووپشك، مارمێلكە، ھەزارپێی زەبەلاح و كۆمەڵێك خواردن كە رەنگە تەنیا لە چین لایەنگریان ھەبێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی