هەلیکاریش بۆ 400 کەس رەخساوە

ساڵی رابردوو 99 زیادەڕۆیی کراوەتە سەر ناوچە شوێنەوارییەکانی هەرێم

964+

شیـراز عەبدوڵا

لە ساڵی رابردوو  99 زیادەڕۆیی کراوەتە سەر ناوچە شوێنەوارییەکان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپووری هەرێم 33 داوای یاسایی و بەدواداچوونیان هەبووە و 10 لە وانە داوای یاسایی یەکلاکەرەوەیان وەرگرتووە.

بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری هەرێم لەو ساڵەدا هەزار و 47 مۆڵەتی پشکنینی بە ناوچە شوێنەواریەکانی داوە، 945 بەڵێننامەی یاسایی بەو کەسانە پڕکراوەتەوە کە پڕۆژەیان ئەنجامداوە یان شوێنەکەیان نوێکردووەتەوە.

کەیفی مستەفا بەڕێوەبەری گەشتی شوێنەوار و کەلەپووری هەرێم بە 964ـی وت، زۆر تۆڕی گەورە لە بواری  شوێنەوار دەستگیراون بەهۆی دەستدرێژی کردنە سەر شوێنەوار و بازرگانیکردن بە پارچەی شوێنەوارەوە.

لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە شەش هەزار ناوچەی شوێنەواری هەیە، ئەنجامدانی پڕۆژەی هەڵکۆڵین و نۆژەنکردنەوەی ناوچە شوێنەوارییەکان هەلی کاری بۆ هەزار و 400 کەس رەخساندووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی