لە ناوچەیەکی پیشەسازی بووە

دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە لە ئێران بیستراوە

توانا نەقی

کاتژمێرێک پێش ئێستا دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە لە ناوچەی گەرمسار لە پارێزگای سمنان بیستراوە.

رەزا خانی بەرپرسی یەکەمی ناوچەکە بۆ ئاژانسی فەرمی ئێرنای ئێرانی دەڵێت، دەنگەکە بیستراوە و بە زووترین کات وردەکاری بڵاودەکەنەوە.

بە پێی زانیارییەکانی ئاژانسی فەرمی ئێران، کاتژمێر 9:15 خولەکی ئەم بەیانییە دەنگەکە بیستراوە لە ناوچەیەکی پیشەسازی گەورە لەو شوێنە.

شارۆچکەی پیشەسازی فەجر گەرمسار بە رووبەری 768 هێکتار زەوی دەکەوێتە سەر رێگای گەرمسار – تاران.

بەرپرسانی شارەکە بە ئاژانسی ئێرنایان راگەیندووە، هیچ تەقینەوەیەک لە گەرمسار رووینەداوە و دەنگە گەورەکە پەیوەندی بە فڕینی فڕۆکەیەکی شەڕکەر و شکاندنی بەربەستی دەنگییەوە هەبووە.

دەشڵێن، سەرەتا وا بیر دەکرایەوە کە سەرچاوەی ئەم دەنگە لە شارۆچکەی پیشەسازی گەرمسارەوە بێت، بەڵام لە کاتی بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە، هیچ تەقینەوە و دوکەڵێک لەم ناوچەی پیشەسازییەوە بەدی نەکراوە.