نرخی نەوت هەر لە 78 دۆلاردایە

964+

توانا نەقی

لەگەڵ بەردەوامی کێشەکانی دەریای سوور و هێرشەکانی ئەمەریکا بۆسەر حوسییەکانی یەمەن نرخی نەوت ناجێگیرە و بەردەوامە لە دابەزین.

ئەمڕۆ دووشەممە، هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 78 دۆلار و 22 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ %0.25 دابەزیووە.

نەوتی سووکی تەکساسیش هەر بەرمیلێکی بە 73 دۆلار و 16 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەجۆرێکە نرخەکەی لە چاو دوێنێ داخستنی بازاڕەکاندا بە رێژەی 0.25% دابەزیوە.

نۆ ملیۆن بەرمیل نەوتى عێراقى و سعودى لە دەریادا گیریان خواردووە و بەهۆى گۆڕینى رێڕەوى ئاوى لە دەریاى سورەوە بەرەو ئەفەریقا، لانیکەم پێویستى بە 15 رۆژى دیکە دەبێت تا دەگات بە ئەوروپا.

چەند رۆژێکە سەرەڕای ناجێگیرییەکانی نرخی نەوت و بەڵام هێشتا ئەو بەرزبوونەوەیەی بەخۆیەوە نەبینیوە بگاتەوە بە 80 دۆلار.