بکوژی تەرمەکەی بن پردی خهسرهو خاڵ دەستگیر کرا
+964
دیسکی کوردی
بکوژی گەنجەکەی ناو کافتریایەکی سلێمانی کە تەرمەکەی لە بن پردی خهسرهو خاڵ فڕێ دابوو، بە چەکەوە دەستگیر کرا.
لەنێوان کاتژمێر 6:30 بۆ 7:00ـی ئەمشەو، لهناو كافترایهكی نزیک پردی خهسرهو خاڵ، كهسێك دهستڕێژی گوللـهی له گەنجێك كرد، دهستبهجێ ئهو گەنجە گیانی لهدهستداوه.
پۆلیسیش لە رووداوەکە ئاگادار دەکرێتەوەو تەرمی گەنجەکەش دەبردرێت بۆ پزیشکی دادی.
پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند: ئەو کەسەی گەنجەکەی کوشت، دەستگیر کراوە، کلاشینکۆفێک و دەمانچەیەکیشی پێبووە، تەنانەت ئۆتۆمبێلەکەشی دەستی بەسەرداگیراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دەست +964 کەوتووە، بکوژ، کێشەی خێزانی هەبووە، ئەو کێشەیەش سەری کێشاوە بۆ دوژمنداری، پێشتریش هەر لەسەر هەمان کێشە سکاڵای لەسەر تۆمار کراوەو لە پۆلیس داواکراو بووە.