"جۆرێکی پێشکەوتووە"
لە ناوچەی ئیمام وەیسی دیالە درۆنێکی ئەمریکی کەوتە خوارەوە
964+
راژان باجەڵان – دیالە
ئەمشەو لەناو دۆڵەکانی چیای حەمرین نزیک ناوچەی ئیمام وەیس سەر بە قەزای شارەبان درۆنێکی ئەمریکی کەوتە خوارەوە.
ئەو درۆنەی کەوتووەتە خوارەوە درۆنێکی ئەمریکی جۆری MQ9 بووە ئەمەش بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەو ناوچەیە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سەرکردایەتی ئەمنی دیالە بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، کاتژمێر 8:30 ی ئەمشەو هێزێکیان جوڵاندووە بۆ ناوچەی ئیمام وەیس بە مەبەستی کۆکردنەوەی پارچە تێکشکاوەکانی درۆنەکە.
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، “ئەو ناوچەیەی درۆنەکەی لێ کەوتووەتە خوارەوە لە سنوورەکانی ئێران بە مەودایەکی زۆر کەم نزیکە، بۆیە گومان دەکرێت بەهۆی رادارەکانی ئەوانەوە کەوتبێتە خوارەوە و ئەو هەواڵانەی باس لە تێکچوونی دەکەن لە ئاسماندا راست نین، چونکە درۆنەکە لە جۆرێکی زۆر پێشکەوتووە”.