"هەر هەنار مەچێنن"
جوتیارێکی کورد لیمۆی مزری بەرهەم هێنا
964+
ئەحمەد مستەفا
جوتیارێک لە هەڵەبجە و لە باخەکەی خۆیدا لیمۆی بەرهەمهێناوە، لیمۆکان مزرن و رەنگێکی تۆخی زەردیان هەیە، تۆوەکەی لە نوسینگەیەکی کشتوکاڵی ناوچەکە کڕیوە.
دەڵێت، با هەر هەنار نەچێنین، لیمۆش بڕەشتی باشە و زۆر دەمێنێتەوە.
ئاسۆ فەتاح جوتیارەکەیە لە بارەی بەرهەمەکەیەوە بە 964ی وت، چاولێکەری وایکردووە، ئەم وڵاتەی خۆمان خاوەنی فرە بەرهەم و بەرهەمی جۆراوجۆر و بەپێی پێویست نەبێ، من خۆم نەمامگەم نییە، بەڵام دەبینم لە گەرمیان، هەولێر، کەرکوک و چەمچەماڵ تەنیا بۆ دار هەنار دەگەڕێن.
وتیشی، ئەمساڵ من توانیومە لیمۆ بەرهەمبهێنم و تا ماوەیەکی زۆریش هەڵدەگیری و دەمێنێتەوە چونکە کەشوهەوای ناوچەکە گونجاوە، هەروەک بۆ خاکی زۆربەی ناوچەکانیش گونجاوە ئەگەر لە وەرزی خۆیدا بچێندرێت، سەرەڕای ئەوەش چەند کیلۆیەکم لێ فرۆشتووە.
بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامین و كانزا جۆراوجۆرەكان بە یەكێك لە میوە هەرە پێویستەكان دادەنرێ بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییەكان، لە هەر 100 گرامی لیمۆ 29 كالۆری تێدایە و رێژەی 9.32 گرام كاربۆهیدرات، 2.5 گرام شەكری سوودبەخش و 2.8 گرام ڕیشاڵ، ههریهك له كانزاكانی كالیسیۆم و ئاسن و مهگنیزیۆم و فۆسفۆر و پۆتاسیۆم و زهنك له پێكهاتهكهیدا به ڕێژهیهكی زۆر بوونیان ههیه.