لە وڵاتێکی دراوسێیەوە
هێرشكرایه سه‌ر ئێران و كوژراو و بریندار هه‌یه
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
به‌رپرسێکی هه‌واڵگری پاکستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، سوپای پاکستان ئه‌م به‌یانییه چه‌ند هێرشێكی بۆ سه‌ر ئێران ئه نجام دا و ژماره‌یه‌ك كوژراو و بریندار هه‌ن.
ئه‌مه‌ش له وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پاكستان، دوای ئه‌وه‌ی تاران هێرشی بۆ سه‌ر چه‌ند شوێنێكی پاکستان ئه‌نجام دا بوو، كه به قسه‌ی لایه‌نی پاكستانی دوو منداڵ گیانیان له ده‌ست دا.
سه‌رچاوه‌كه‌ی پاكستان، كه هه‌واڵگرییه و ده‌سه‌ڵاتی پێدانی زانیاری به میدیاكان نییه، به فرانس پرێسی راگه‌یاندووه، “تەنیا دەتوانم ئەوە پشتڕاست بکەمەوە کە ئێمە هێرشمان لە دژی گرووپە چەکدارەکانی دژە پاکستان ئەنجامداوە کە لە ناوخۆی ئێران کراونەتە ئامانج”، ئاماژەی بەوەش کرد، دواتر بەیاننامەیەکی حکومەت بڵاودەکرێتەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، چەند تەقینەوەیەک لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران بیسترا، كه ناوچه‌یه‌كی پڕ له پشێوییه، ئەمەش دوای دوو رۆژ دێت لە هێرشەکانی تاران لە دژی “ئامانجە تیرۆریستییەکان” لە ناو پاکستان.
بە پێی زانیارییە میدیاییەکان لەو هێرشەی پاکستان‌دا بۆ سەر ئێران حەوت کەس گیانیان لە دەست داوە.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران (ئیرنا) لە زاری بەرپرسێکی پارێزگای سیستان-بەلووچستانەوە بڵاویکردەوە، “لە چەند ناوچەیەکی دەوروبەری شاری سەراوان دەنگی تەقینەوە بیستراوە”.
سەرچاوە پاکستانییەکان لای خۆیان روونیان کردەوە، سوپای پاكستان کەمپەکانی “سوپای رزگاریخوازی بەلووچستان”ی لە ناو پارێزگای سیستان و بەلووچستانی ئێران کردە ئامانج.
ئێران له دوو رۆژی رابردوودل مووشەکەکانی ئاراستەی سێ وڵات کردبوو، ئەوانیش عێراق، سوریا و پاکستان، به‌ڵام ئه‌و ئامانجانه‌ی بۆردومان کردبوو، کە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکای تێدا نەبوو، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی خۆی لە هەر جۆرە پەرەسەندنێک لەگەڵ واشنتۆن دەپارێزێت، ئه‌مه به گوتەی شارەزایان.