هۆكارەكانی خراونەتەڕوو

لەبارچونی منداڵ و منداڵبونی پێشوەختە زیادیكردوە

964+

ئەحمەد محەمەد _ سلێمانی

یەكێك لەو كێشە تەندروستیانەی لەناو دایكانی دووگیاندا بەربڵاوە، لەبارچونی منداڵە و پزیشكێكی پسپۆریش دەڵێت “لەچاو ساڵانی پێشوو زیادی كردوە ” .

پێشتر حاڵەتەكانی لەبارچونی منداڵ و منداڵبونی پێشوەختە كەمتربوە، بەڵام ئێستا زیاتر هەستیپێدەكرێت و وەك دیاردەیەك دەبینرێت.

گوڵان عەلی ، پزیشكی پسپۆڕی لەدایكبوون لە نەخۆشخانەی منداڵبونی سلێمانی بۆ964 وتی “ لەبارچونی منداڵ لەناو دایكانی دووگیاندا هەموو كاتێك هەبوە، بەڵام ئێستا زیاتر دەبینرێت، لەدوای لەبارچونی دوەمەوە پشكنین بۆ دایكەكە دەكەین بۆ زانینی هۆكارەكانی.

وتیشی “هەندێكجاریش لەڕێگەی لیژنەیەكی تەندروستیەوە خۆمان منداڵەكە لەباردەبەین، ئەویش بەدووحاڵەت، ئەگەر كێشەی تەندروستی هەبێ و مەترسی لەسەر ژیانی دایكەكە دروست ببێت ” .

لەبارەی هۆكارەكانی زیادبونی لەبارچونی منداڵ د.گوڵان عەلی ئاماژە بەوە دەکات “كێشەی تەندروستی دایكەكە لەجینات و كڕۆمۆسۆمات، سترێس و قەلەقی، درەنگ خەوتن و درەنگ هەستان كەدەبێتە هۆی تێكچونی هۆڕمۆنەكان، ناتەندروستی خۆراك، زۆر دانیشتن و زۆر بەكارهێنانی مۆبایل، لەدایكبونی پێشوەختە، هەڵكشانی تەمەنی دایك ” هۆكاری سەرەكین بۆ لەبارچونەكان.

بەگوێرەی داتاكانی ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی لەساڵی 2023دا 24 هەزار و 950 منداڵ لەدایكبوونە، ئەمە لەكاتێكدا رێژەكە لەچاو ساڵی 2022 دا كەمیكردوە كە 26 هەزار و 183 منداڵ بووە.

رۆژی 26-07-2023 حکومەتی هەرێم لەبارەی رێژەی مردن و لەدایکبوون لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا (2011 – 2022) رێژەی مردنی منداڵان بەردەوام کەمبووەتەوە، لە ساڵی 2022دا گەیشتووەتە نزمترین ئاست.

بەگوێرەی داتاكانی حكومەت لە ساڵی 2011 دا “رێژەی مردنی منداڵانی خوار پێنج ساڵ بۆ هەر هەزار منداڵێک 32 منداڵ بووە، مردنی منداڵانی خوار یەک ساڵیش بۆ هەر هەزار منداڵێک 28 منداڵ بووە، هەروەها بۆ منداڵانی کەمتر لە یەک مانگ، بۆ هەر هەزار منداڵێک 21 منداڵ بووە ” .

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

لە سلێمانی لە کۆی 907 منداڵ 402یان بە نەشتەرگەری لەدایکبو...

لە سلێمانی لە کۆی 907 منداڵ 402یان بە نەشتەرگەری لەدایکبوون