"نرخیش دابەزیوە"

بازرگانێک لە دهۆک: کڕینی قاوە و شیرنی ئیسرائیلی کەمیکردووە

964+
شڤان عەبدوڵا

بازرگانێکی دهۆک، تەنیا بەهۆی ساغنەبوونەوە و نەفرۆشتنی جۆرە شیرینی و قاوەیەکی ئیسرائیلی، 15 هەزار دۆلار زیانی کردووە.

تەنیا ئەو وانییە، بەڵکو بەپێی ئەو زانیارییانەی لەرێگەی بازرگانەکان دەست 964 کەوتووە، بەرهەمە ئسرائیلییەکان لەم دواییانەدا کە بەزۆری لەناو بازاڕدا خواستیان لەسەربوو، بە تایبەت (چۆکۆڵاتە و قاوە)، بەڵام ئێستا کڕیاریان زۆر کەمی کردووە.

بەرهەمەکان لە رێگەی تورکیا و بەدیاریکراوی لە دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیلەوە بۆ هەرێمی کوردستان هاوردە دەکرێن، بەڵام دوای شەڕی حەماس و ئیسرائیل، ئاستی فروشتنی بەرهەم و کەرەستە ئیسرائیلییەکان لەناو بازاڕی دهۆک کەمبووەتەوە بەجۆرێک دوکاندار و خاوەن مارکێتەکان لەترسی بەسەرچوون ناتوانن لە دوکانەکانیان ئەو بەرهەمانە دابنێن بۆ فرۆشتن.

مامەند عەبدوڵا، بەرێوەبەری کۆمپانیایەکی خواردن و شیرەمەنییە لە دهۆک بە 964ی وت، هیچ کاتێک وەکو ئەم رۆژانە بەرهەمە ئیسرائیلییەکان وای لێنەهاتووە، پێش شەش مانگ یەک کارتۆن قاوە نرخەکەی 23 دۆلار بوو، ئێستا بە 12 دۆلاریش مارکێتەکان دایناگرن بۆ فرۆشتن، ئەلین کڕیاری نییە.

بە قسەی خۆی بێت، نزیکەی 17 هەزار و 500 دۆلار زەرەری کردووە لەو ماوەیەدا، تەنیا ئەو نییە بەڵکو ئەنەس ئەحمەد، مەندووبی کەرەستە و خوراکی ئیسرائیلییە ئەوە بە 964 وت، من ئێستا 13 کارتونی قاوەم هەیە هیچ مارکێت دایناگرن بۆ فرۆشتن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

کارتۆنێک سنگی مریشک لە زاخۆ 21 هەزار دیناری چووەتە سەر

کارتۆنێک سنگی مریشک لە زاخۆ 21 هەزار دیناری چووەتە سەر