هۆکار چییە؟

ریال مه‌درید گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێمباپێ ناكات

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی كیلیان ئێمباپێی هێرشبه‌ری پاریس سانجێرمان به‌رده‌وامه‌، به‌ڵام ئاماده‌ نییه‌ ئێستا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بكات.
رۆژنامه‌ی لێكیپی فه‌ره‌نسی بڵاویكرده‌وه‌، یانه‌ی ریال مه‌درید هیچ كاتێك رۆژی 15ی ئه‌م مانگه‌ وه‌ك دوامۆڵه‌ت بۆ بڕیاری ئێمباپێ دیاریی نه‌كردبوو، وه‌ك پێشتر باس كراوه‌.
سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت، ئێمباپێ ورده‌كاری ئه‌و گرێبه‌سته‌كه‌ ده‌زانێت، كه‌ یانه‌ی ریال مه‌درید پێشكه‌شی ده‌كات، ئه‌وه‌ش ده‌زانێت یانه‌ی شاهانه‌ له‌ باره‌ی ورده‌كارییه‌كانه‌وه‌ ئێستا گفتوگۆ ناكات، بۆیه‌ یاریزانه‌كه‌ كاتێكی بۆ خۆی دیاریی كردووه‌ تا بڕیار بدات.
گرێبه‌ستی ئێمباپێ له‌ هاوینی داهاتوو له‌گه‌ڵ پاریس كۆتایی دێت و هێشتاش گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی نوێ نه‌كردووه‌ته‌وه‌.

باس له‌ رێككه‌وتنی ریال مه‌درید و ئێمباپێ ده‌كرێت

باس له‌ رێككه‌وتنی ریال مه‌درید و ئێمباپێ ده‌كرێت