درامای باڵەخانە فریای رەمەزان دەکەوێت

+964
كوردستان ئەحمەد-هەولێر

کارکردن لە درامای باڵەخانە بەردەوامە، هەموو هەوڵێکیش بۆ ئەوەیە لە مانگی ئازاری داهاتوو تەواو ببێت تا فریای پەخشکردن بکەوێت لە شەوانی مانگی رەمەزان.

کاری وێنەگرتنی درامایەکە لە شاری سلێمانییە، +964 دەزانێت 199 ملیۆن دینار تێچوویەتی.

لەو درامایەدا، 20 ئەكتەری سەرەكی و 100 ئەكتەری لاوەكی بەشداریان تێداکردووە کە سەرجەمیان كوردن.

دڵشاد حسێن، نوسەر و دەرهێنەری دراماكە بە +964ـی راگەیاند ”درامای باڵەخانە باس لە كێشەكانی ناو كۆمەڵگەی كوردی و ئاڵۆزیەكانی نێوان نەوەی كۆن و نوێ دەكات، چیرۆكەكەی لە نێو كۆمەڵگەی كوردییەوە وەرگیراوە بۆ ئاشناكردنی نەوەی نوێیە بە نەوەی كۆن و رووداوەكان و دیاردە نامۆكان.

مانگی رەمەزان، لەمساڵدا یەکەم رۆژی دەکەوێتە 22ـی ئازاری داهاتوو.

گفتوگۆ لەگەڵ دڵشاد حسێن

دراماكە لە لایەن بەڕێوبەرایەتی رۆشنبیری سلێمانیەوە بڕی 199 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانكراوە.

بەقسەی دڵشاد حوسێن، تا مانگی سێ تەواوی كاری دەرهێنان و مۆنتاژی دراماكە تەواو دەبێت و چاوەڕوان دەكرێت بینەرێكی زۆری هەبێت.

دراماكە دوو وەرزە وەرزی یەكەمی 12 ئەڵقەیە و وەرزی دووەمیش 15 ئەڵقەیە.