"كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای عێراق"

“پێشنیارمان ده‌كرد له‌ بری هه‌ولێر سعودیه‌ بۆردومان بكرێت”

964+

ئه‌بوعه‌لی عه‌سكه‌ری، به‌رپرسی ئه‌منی له‌ كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای عێراق ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ئێران پرسوڕای به‌ ئه‌وان بكردایه‌، داوایان ده‌كرد له‌ بری هه‌ولێر، سعودیه‌ بۆردومان بكرێت.

ئه‌بوعه‌لی عه‌سكه‌ری به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ كۆپییه‌كی ده‌ست 964 كه‌وتووه‌ و تێیدا ده‌ڵێت، حزبوڵا هێرشه‌كانی زیاتر ده‌كات وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ ئه‌و به‌رگرییه‌ی له‌ غه‌زه‌ ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها هاتووه‌، “سه‌ره‌ڕای ئاگادارنه‌بوونمان له‌و هێرشه‌ی كراوه‌ته‌ سه‌ر “باكووری عێراق”، به‌ڵام دژیشی نین، جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌گه‌ر برایانمان له‌ پاسدارانی ئێران پرسیان به‌ ئێمه‌ بكردایه‌ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ی كرمان، ئه‌وا پێشنیارمان ده‌كرد له‌ بری هه‌ولێر، سعودیه‌ بۆردومان بكرێت، هه‌روه‌ها ئیماراتیش، چونكه‌ بنكه‌ی ئاشكرای ئیسرائیلییه‌كانی لێیه‌ و ئاسانكاری زۆر بۆ ئیسرائیل ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هێرش بۆ ناو ئێران”.

حزبوڵای عێراق یه‌كێكه‌ له‌و گرووپانه‌ی كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ ناوی خراوه‌ته‌ لیستی تیرۆره‌وه‌.

سودانی: هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر په‌یوه‌ندی عێراق و ئێران...

سودانی: هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر په‌یوه‌ندی عێراق و ئێران تێكده‌دات