فڕۆکەی هێڵی ئاسمانی عێراقی _ وێنە: هێڵی ئاسمانی عێراقی
لە کوێوە هاتبوو؟
فڕۆكه‌یه‌كی عێراقی به ناچاری له به‌سڕه نیشته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سەرچاوەیەک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسڕە ئه‌مڕۆ سێشەممە رایگەیاند، کە فڕۆکەیەکی عێراقی کە بەرەو چین دەڕۆیشت بەپەلە و به ناچاری لە فڕۆکەخانەی پارێزگاکە نیشتەوە.
سەرچاوەكه به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه، “بەهۆی کەموکوڕییەکی تەکنیکییەوە فڕۆکەیەکی عێراقی لە فڕۆکەخانەی بەسڕە به ناچاری و به په‌له نیشته‌وه، کە لە فڕۆکەخانەی بەغداوە بەرەو چین دەڕۆیشت”.
ئاماژەیان بەوەش کردووە، “نیشتنەوەکە بە باشی بووە و هیچ زیان و مه‌ترسییه‌كی نه‌بووه”.