دروستبوونى لافاو لە ناوچەیەکى کوردستان وێنە: ئەرشیفى 964
كار له دوو شوێنى مه‌ترسیدار ده‌كه‌ن
شاره‌وانیى سه‌نگه‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانى دروستبوونى لافاو ناهێڵێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تیم و ئامێره‌كانى شاره‌وانیى ناحیه‌ى سه‌نگه‌سه‌ر، له دوێنێوه له هه‌ندێك شوێن، سه‌رقاڵى نه‌هێشتنى ئه‌و مه‌ترسیانه‌ن، كه ده‌بنه هۆى دروستبوونى لافاو له سنووره‌كه‌یاندا.
مه‌ترسییه‌كان له‌و شوێنانه‌ن كه له كاتى بارانبارین ئاوێكى زۆریان لێ كۆده‌بێته‌وه، له‌وانه‌ش نزیك پرده‌كه‌ى به‌سته‌ستێن و سه‌ر رێگاى گوندى دووگۆمان.
میقداد عه‌بدوڵا، فه‌رمانبه‌رى شاره‌وانیى سه‌نگه‌سه‌ر به 964ـى وت، ساڵانه ئه‌و ئاماده‌كارییانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هیچ حاڵه‌تێكی لافاو له سنووره‌كه‌یاندا دروست نه‌بێت.
وتیشی “ئه‌و شوێنانه‌ى مه‌ترسی لافاویان له‌سه‌ره، پرده‌ى به‌سته‌ستێن و گوندى دووگۆمانه، له رێگاى ئامێرهكانمانهوه چاره‌سه‌رى پرده‌كه كراوه و دوو رۆژى دیكه‌ش تیمه‌كانمان ده‌چنه گوندى دووگۆمان بۆ نه‌هێشتنى مه‌ترسییه‌كان”.
به قسه‌ى ئه‌و فه‌رمانبه‌ر، جگە له‌و دوو شوێنە، هیچ شوێنێكی دیكه له سنوورى شارهوانییهكهیاندا مه‌ترسی دروستبوونى لافاوى لەسەر نییە.