لەم هەفتەیەدا

یەکەم بەشە خۆراکی 2024 لە هەولێر دابەشدەکرێت

964+

توانا نەقی

ئاگاداری سەرجەم بریکارەکانی خۆراک لە هەولێر دەکرێتەوە کە ئامادەکاری بکەن بۆ دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان.

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم بریکارەکانی خۆراک لە پارێزگای هەولێر دەکەنەوە، کە دوکان و شوێنەکانیان ئامادە بکەن بەتایبەت لەم وەرزی باران بارینە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە خۆراکەکان بکەن.

دلێر حەقی بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی هەولێر بە 964ـی وت، بە دیاری کراوی یان سبەینێ سێشەممە یان چوارشەممە دەست دەکرێت بە دابەشکردنی یەکەم بەشە خۆراکی 2024.

وتیشی، هەر شەش مادەکەی جاران دابەش دەکرێت و هیچ زیادی نەکردووە، بەڵام پێدەچێت بۆ مانگی رەمەزان چەند مادەیەک زیاد بکەن وەک ئاردی سفر، نیشاستە و شعریە.

ئەوە لە کاتێکدایە، بەشەخۆراکی مانگی یەک گەیشتووەتە گەنجەینەکانی سلێمانی و بەڕێوەبەری بازرگانی خۆراکی سلێمانی هیوادارە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو دابەش بکرێت.

ئەو مادە خۆراکیانەی گەیشتوونەتە گەنجینەکانی سلێمانی بریتین لە؛ شەکر، برنج، رۆن، دۆشاو و پاقلەمەنییەکانی وەک نیسک و لەتکەنۆک.

کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بازرگانی خۆراکی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ساڵی رابردوو 10 بەشە خۆراک دابەش کرا و ئەمساڵیش دڵنیایی دراوە کە کێشە دروستنابێت، بەڵام نازاندرێت ئەمساڵیش چەند مانگ دابەش دەکرێت.

بەشەخۆراکی مانگی یەک گەیشتە گەنجینەکانی سلێمانی

بەشەخۆراکی مانگی یەک گەیشتە گەنجینەکانی سلێمانی