هەڵبژاردەی ژاپۆن فۆتۆ: جامی ئاسیا
جامی ئاسیا
ژاپۆن چوار گۆڵی كرد و ڤێتنام بەهێز دەرکەوت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له یارییه‌كی سه‌رنجڕاكێشی جامی ئاسیا له قه‌ته‌ڕ، ئه‌مڕۆ ئێواره هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆن بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆمار كرد و به ئه‌نجامی 4-2 گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی ڤێتنامی برده‌وه.
ڤێتنام سه‌ره‌تا به‌هێز به‌رامبه‌ر ژاپۆن وه‌ستایه‌وه و پێش كۆتاییهاتنی گێمی یه‌كه‌م به دوو گۆڵ یه‌كسان بوون، به‌ڵام دواتر ژاپۆن دوو گۆڵی دیكه‌ی تۆمار كرد و یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڤێتنام ترسی ژاپۆنی له‌سه‌ر تیپه‌كانی دیكه كه‌مكرده‌وه و ئه‌وه‌ی پێشاندا، ژاپۆن ئه‌و دێۆزمه ترسناكه نییه و ده‌كرێت رووبه‌ڕووی بببنه‌وه.
ژاپۆن و ڤێتنام له كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌من له ته‌ك عێراق و ئیندۆنیسیا.