"لەشوقەدا بووە"

لە دهۆک گەنجێک بە کوژراوی دۆزرایەوە


هیڤی ديوالی – دهۆک

لە گەڕەکی ماڵتای دهۆک و لە شوقەیەکدا تەرمی گەنجێک بەکوژراوی دۆزرایەوە.

هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە 964ی راگەیاند، “تەمەنی گەنجەکە 23 ساڵە و خەڵکی باکوری کوردستانە بو ماوەی دوو ساڵە لە سەنتەری دهۆک نیشتەجێیە، بە گوللە کوژراوە و لێکوڵینەوە بەردەوامە”.

شایەتحاڵێک لە گەڕەکی ماڵتا قسەی بۆ 964 کردووە دەڵێت، “بەیانی ئەمڕۆ تەرمی ئەو گەنجە بە کوژراوی لە شوقەیەک دۆزرایەوە، بەتەنیا دەژیا، ئاسەواری گوللە بەسەر جەستەی هەبوو”.