دیمه‌نێكی ئامێرى POS ... وێنه: بانكى ناوه‌ندى عێراق
چیتر به كاش پاره وه‌رناگرن
ئه‌مساڵ جوتیارانى مه‌خمور به كارتى زیره‌ك پاره وه‌رده‌گرن
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مساڵ جوتیارانى سنوورى مه‌خمور له جیاتى پاره‌ى كاش به كارتى زیره‌ك پاره‌ى بهروبوومهكانیان وه‌رده‌گرن و بۆ ئه‌مه‌ش ئاماده‌كارى ته‌واویان بۆ كراوه.
لقی كشتو‌كاڵى قه‌زاى مه‌خمور ئاگاداریه‌كی بۆ جوتیارانى سنووره‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه په‌یوه‌ندیان پێوه بكه‌ن و سه‌ردانى لقه‌كانى كۆمپانیای جیهانی کارتی زیرەک – الماستر کارد بكه‌نن چونكه ده‌ڵێت، ئه‌مساڵ له‌رێگه‌ى ئه‌م كارته‌وه پاره‌كانیان وه‌رده‌گرن.
مه‌ڕوان حسێن، به‌ڕێوه‌به‌رى لقی كشتو‌كاڵى مه‌خمور به 964ـى وت، ئه‌مساڵ جوتیارانی سنووره‌كه‌یان به‌شێوه‌ى ئه‌لیكترۆنى پاره‌ى بهروبوومهكانیان وه‌رده‌گرن و چیتر به‌شێوه‌ى كاش پاره‌یان پێ‌نادرێت.
وتیشی “پێشتریش هه‌ر به‌شێوه‌ى ئه‌لیكترۆنى و له‌رێگه‌ى ئامێری POS پێداویستیە کشتوکاڵیەکانیان پێدراوه و ئه‌و سستمه سه‌ركه‌وتوو بووه”.
ئامێرى POS بریتییه له سستمى گواستنه‌وه‌ى پاره به‌شێوه‌ى ئه‌لیكترۆنى، خاوه‌نى كارتى ئه‌م ئامێره رێگه‌ى پێده‌درێت به‌هاى كاڵا و به‌رهه‌مه‌كانى له‌رێگه‌ى ئه‌م سستمه‌وه داخڵ بكات و هه‌ر له رێگه‌ى ئه‌م كارتهشهوه پاره‌ى ته‌واوى به‌رهه‌مه‌كانى وه‌ربگرێت.
به قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى مه‌خمور، ئه‌م سستمه نوێیه له لایه‌ن وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى عێراقییه‌وه بۆیان دابینكراوه و زۆرینه‌ى جوتیارانى سنوورى قه‌راج و مه‌خموریش خاوه‌نى ئه‌م كارهتهن و لێى سوودمه‌ند ده‌بن.
به‌پێی ئاماره‌كانى كشتو‌كاڵى مه‌خمور، بۆ ئه‌مساڵى وه‌رزى چاندن 555 هه‌زار دۆنم زه‌وى به گه‌نم و جۆ له سنووره‌كه‌یان داچێندراوه، كه له‌ناو ئه‌م ژماره‌یه‌دا 200 هه‌زار دۆنمى به‌راو و 355 هه‌زار دۆنم زه‌ویش دێمییه.