بەردەوام دەبێت
ئەمساڵ لە دهۆک نزیکەى سێ ئەوەندەى ساڵى رابردوو باران باریووە
964+
وریا فەتاح
تەنیا ئەمساڵ، لە سنوورى پارێزگاى دهۆک 441 ملیمەتر باران باریوە و ئەو شەپۆلەى ئێستاش هەیە، تا درەنگانێکى ئەمشەو بەردەوام دەبێت.
ئاراس جەبار، شارەزاى کەشناسى رایگەیاند: شەپۆلی بەرفراوانی دەریای ناوەڕاست لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە سەرجەم ناوچەکانی کوردستانی بە باشی گرتووەتەوە و بە درێژایی ئەمڕۆ و تا کاتەکانی درەنگانی شەو، بەم شێوەیە باران بەردەوام دەبێت.
پێشبینیش دەکات، لە ناوچە شاخاوییەکاندا بارانى بەلێزمە و بەفریش لە لوتکەى شاخەکاندا ببارێت.
لە دهۆکیش نزیکەى سێ ئەوەندەى ساڵى رابردوو باران باریوە و بەپێى راگەیەنراوى بەڕێوەبەرایەتیى کشتوکاڵى پارێزگاکە، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا بارانى باش باریوە و ئەمساڵ رێژەکەى گەیشتووە بە 441.3 ملیم، لە کاتێکدا ساڵى رابردوو تا ئەمڕۆ تەنیا 170 ملیم باریبوو.
بە پێى ئامارەکانى هۆبەى کەشناسی لە بەڕێوەبەرایەتیى کشتوکاڵى دهۆک، ئەمساڵ تا ئەمڕۆ زیاتر لە 444.3 ملیمەتر باران باریوە، بەڵام ساڵى رابردوو تا ئەم کاتە 170.9 ملیمەتر باران باریبوو.