سەربازێکی سوپای تورکیا لە یەکێک لە ناوچە سنوورییەکان. فۆتۆ: ئاژانسی ئەنادۆڵ
"12 گەریلای پەکەک کوژراون"
تورکیا کوژرانی پێنج سەربازی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند
964+
ژووری هەواڵ
وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی پێنج سەربازی راگەیاند و دەڵێت، لە پێکدادانێکدا لە ئۆپەراسیۆنی چڕنوک-قوفڵ لە هەرێمی کوردستان کراونەتە ئامانج.
ئەمڕۆ هەینی 12.1.2024، وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، پێنج سەربازیان لە هەرێمی کوردستان کوژراون و هەشتی دیکەیان بریندارە، کە برینی سیانیان قورسە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگری تورکیا، گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچەی زاپ (پارێزگای دهۆک)، هەوڵیانداوە دزە بکەن بۆ نێو سنوورەکانیان، و رووبەڕوویان بوونەتەوە.
لە شەڕ و پێکدادانەکاندا، 12 گەریلای پەکەکە گیانیان لەدەستداوە، وەزارەتی بەرگری تورکیا وا دەڵێت.