لە تورکیا

“نزیکەی نۆ هەزار پەنابەری هەرێم و عێراق دەستگیر کراون”

964+

ژووری هەواڵ

لە ماوەی یەک ساڵدا، نزیکەی نۆ هەزار پەنابەری هەرێمی کوردستان و عێراق لە تورکیا دەستگیر کراون، فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراقی دەڵێت، بەراورد بە ساڵانی پێشتر ژمارەکە زیادیکردووە.

ئەمڕۆ هەینی 12.1.2024، فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق ئاماری پەنابەرانی بۆ ساڵی رابردوو بڵاوکردەوە و دەڵێت، لەو ساڵەدا، هەشت هەزار و 803 پەنابەری هەرێم و عێراق لە تورکیا دەستگیر کراون، ژمارەکە بەراورد بە ساڵی پێشتر نزیکەی دوو هەزار زیادیکردووە.

بەگوێرەی ئامارەکانی فیدراسیۆنەکە، ساڵی رابردوو پەنابەرانی هەرێم و عێراق دوو هەزار و 776 داواکاری مافی پەنابەرێتی نێودەوڵەتیان لە تورکیا پێشکەشکردووە.

“بە سەدان پەنابەر لە ساڵی 2023دا لەکاتی پەڕینەوەیان بۆ یۆنان و ئیتاڵیاو بوڵغاریا بێسەروشوێن بوون لە نێوانیاندا پەنابەرانی هەرێمی کوردستانیش هەن”، فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق وا دەڵێت.

هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق لە پلەی سێیەم دان بە 91 هەزارو 109 داواکاری ئیقامە کە ژمارەکە “زۆر کەمیکردووە” لە ئاست ساڵی 2022دا کە بریتی بوو لە 132هەزارو 41 کەس کە ئیقامەیان وەرگرتبوو هۆکارەکەش دەگەڕێتەوە بۆ راگرتنی پێدانی ئیقامە بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەو ژمارەیەش پێنج هەزارو 990 ئیقامەیان ئیقامەی خوێندنن.

لە ساڵی 2024ـدا، تەنها کەیسی 40 پەنابەری هەرێمی کوردستان و عێراق دراوە بەو وڵاتانەی پەنابەر لە rێکخراوی UNHCR وەردەگرن.

فیدراسیۆنکە دەڵێت، “هەر لە ساڵی 2023Mدا یەك هەزارو 460 پەنابەری هەرێمی کوردستان و عێراق لە تورکیاوە لە rێگای هەمان rێکخراوەوە گەیشتوون بە وڵاتانی سێیەم”.

تا مانگی نیسان پەنابەرە ئێزدییەکانی ئەڵمانیا دیپۆرت ن...

تا مانگی نیسان پەنابەرە ئێزدییەکانی ئەڵمانیا دیپۆرت ناکرێنەوە