ئێران لەسێداریداون

ئەمریکا لەسەر چوار کوردی لەسێدارەدراو هاتە دەنگ

964+

ژووری هەواڵ

ئەمریکا لەسەر لەسێدارەدانی چوار بەندکراوی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان هاتووەتە دەنگ و دەڵێت، ئێران تۆمەتی بێ بنەما دەداتە پاڵ زیندانییەکان و دادگاییەکی نادادپەروەرانەیان بەسەردا دەسەپێنێت.

ئەمڕۆ هەینی 12.1.2024، ئابرام پالی، جێگری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، ئێران هێشتا لە رێگەی “دانپێدانانی زۆرەملێ، دادگەییکردنی نادادپەروەرانە و تۆمەتبارکردنی بێ بنەما” هەوڵدەدات دەنگی ناڕەزایەتییەکان و دژبەرە سیاسییەکانی کپ بکات.

“سەرکۆنەی ئەو بریارەی لەسێدارەدانە دەکەین کە لەم هەفتەیەدا بەسەر چوار هاووڵاتیی کورد- ئێرانی، بە ناوەکانی موحسین مەزڵوم، پێشەمان فاتحی، وەفا ئازەربەر و محەمەد (حاجیر) فەرەمەرزی سەپێنراون،” جێگری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران وای نوسیوە.

ئابرام پالی داوای ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی ئێران دەکات و دەڵێت هەموویان بە “ناڕەوا” دەستبەسەر کراون و “سەرکوت” دەکرێن.

هەم هەفتەیە، دادگای شۆڕشی تاران، بەتۆمەتی هاوکاریکردنی ئیسرائیل، سزای لەسێدارەدانی سەپاند بەسەر چوار گەنجی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان کە تەمەنیان لەنێوان 26 بۆ 28 ساڵیدا بوو.

بەگوێرەی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەو چوار گەنجە کوردە پێشتر لە کاتی دەستگیرکردنیان دەسەڵاتی دادوەری ئێران بە ئەندامیێتی حیزبێکی رۆژهەڵاتی کوردستان تۆمەتباری کردبوون.

ئێران چوار کورد بە تۆمەتی هاوکاریکردنی ئیسرائیل لەسێد...

ئێران چوار کورد بە تۆمەتی هاوکاریکردنی ئیسرائیل لەسێدارە دەدات