لە دهۆک پێشبینی بارینی رێژەیەکی زۆری باران دەکرێت
پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن
964+
ژووری هەواڵ
بەشی پێشبینی کەشناسی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، بارینی بەفر و باران بەردەوام دەبێت، بەڵام ئەمشەو رێژەی باران بارین زیاد دەکات بەتایبەت لە پارێزگای دهۆک.
ئەمڕۆ هەینی بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پێشبینەکانی بۆ کەشی ئەمڕۆ بەمجۆرەیە، بەفر و باران لەناوچە شاخاوییەکان و شارەکان بەشێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت، بەڵام درەنگانی ئەمشەو رێژەی باران بارینەکە زیاد دەکات و پلەکانی گەرما یەک تا دوو پلە دادەبەزن.
خێرایى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت.
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە ( 2 -1 )پلە، بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی.
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 5 – 8 ) کیلۆمەتر دەبێت .
پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ بەمجۆرە دەبێت:
هەولێر: 13 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 11 پلەى سیلیزى
دهۆک: 10 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 13 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 9 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 17 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 2 پلەى سیلیزى
سۆران: 6 پلەى سیلیزى