یارییەکان کەی دەستپێدەکەن؟

هەڵبژاردەی کوردستان گەیشتە یۆرۆی ساڵی 2024

964+

ئەحمەد عەبدوڵا

هەڵبژاردەی ئەلیکترۆنی کوردستان بە فەرمی بەشداری لە یۆڕۆی ساڵی 2024 دەکات کە وا بڕیارە 13ی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت.

یۆڕۆی 2024 بە بەشداری 24 وڵات بەڕێوە دەچێت و هەڵبژاردەکان دابەشکراون بۆسەر 6 گروپ، هەڵبژاردەی کوردستان کەوتووەتە گروپی F و رکابەری لەگەڵ هەڵبژاردەکانی یۆنان، بەلجیکا و کڕواتیا دەکات.

گڕوپەکان بەمشێوەیە دابەشبوون:
گڕوپی A : پۆڵەندا، هۆڵەندا، لوکسمبۆرگ، چیک
گڕوپی B : ئینگەلتەرا، ئیتاڵیا، سویسرا، نەرویج
گڕوپی C : ئیسپانیا، ئەڵمانیا، ئیسرائیل، هەنگاریا
گڕوپی D : پرتوگال، سکۆتلەندا، سان مارینۆ، ئەندۆرا
گڕوپی E : فەرەنسا، تورکیا، ئێرلەندای باکوور، مۆناکۆ
گروپی F : یۆنان، بەلجیکا، کرواتیا، کوردستان

دیاری حەسەن، سەرۆکی یەکێتی یارییە ئەلیکترۆنییەکانی کوردستان رایگەیاند، تیمی هەڵبژاردەی کوردستان ئامادەن و رکابەرەکانیان لە گروپی F ئاستیان لە یەکەوە نزیکە.

دیاری رایشیگەیاندووە، پێشتر یاریان لەگەڵ بەلجیکا و کڕواتیا ئەنجامداوە بەڵام یەکەمجارە بکەونە بەرامبەر هەڵبژاردەی یۆنان.

یارییەکان لە مۆدی Pro clubsـی یاری fc24 ئەنجام دەدرێن، لەو مۆدە هەر یاریزانێک دەتوانێت یاریکەرێکی ئەلیکترۆنی بە ناو و شێوەی خۆی دروست بکات و لە یەکێک لە مەرکەزەکانی یاریگا یاری بکات و یارییەکان بەشێوەی ئۆنڵاینی 11 لە دژی 11 ئەنجام دەدرێن.

هەڵبژاردەی کوردستان پێشتر لە جامی جیهانی ساڵی 2021 بەشداری کردووە تاوەکو قۆناغی 16 بەردەوامبوو لە رکابەری کردن، گۆڵپارێزی ئەوکاتی هەڵبژاردەکە (باهۆز سەباح) بە باشترین گۆڵپارێزی پاڵەوانەتییەکە دەستنیشان کرا.

بە فەرمی هەڵبژاردەی کوردستان بەشداری پاڵاوتنی جامی جی...

بە فەرمی هەڵبژاردەی کوردستان بەشداری پاڵاوتنی جامی جیهانی دەکات

وێنەیەک دابەشبوونی هەڵبژاردەکان بەسەر گڕوپەکانیان پیشان دەدات

وێنەیەک دابەشبوونی هەڵبژاردەکان بەسەر گڕوپەکانیان پیشان دەدات