كۆمپانیایه‌ك به سێ ملیۆن دینار سزا درا
به‌هۆی ڤیدیۆیه‌كی 964
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر، دوای ڤیدیۆیه‌كی 964 سه‌باره‌ت به بارهه‌ڵگرێكی غازی LPG، كه له شه‌قامی ئیسكان تانكیی چێشتخانه‌یه‌ك پڕ غاز ده‌كاته‌وه، كۆمپانیاكه‌ی غاز به بڕی سێ ملیۆن دینار سزا دا.
موقه‌ده‌م مامه‌ند ساڵح به‌رپرسی لیژنه‌ی باڵای بەرگریی شارستانی بۆ غازی LPG بە 964ی وت، قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر به نووسراوێك، كه 964 نووسراوه‌كه‌ی بینیوه، ئه‌و كۆمپانیایه‌ی دابه‌شكردنی غازی LPG به بڕی سێ ملیۆن دینار سزا دا، كه له شه‌قامی ئیسكان و له كاتێكی زۆر قه‌ره‌باڵغدا تانكی غازی چێشتخانه‌یه‌ك پڕ ده‌کاته‌وه.
964 شه‌وی رابردوو ڤیدیۆکه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه له هاوڵاتییه‌كه‌وه بۆی نێردرابوو.
كۆمپانیاكه‌ی غاز به پێی رێنمایی ژماره 1ی ساڵی 2020 ماده‌ی 4ی وه‌زاری، سه‌رپێچی كردووه، به‌م هۆیه‌وه به ئیمزای لیژنه‌ی قایمقامیه‌ت به بڕی سێ ملیۆن دینار سزادرا.