بە زۆر پێی دەکەن

کۆمپانیای مێتا بەخۆیدا دەچێتەوە

+964
عادل کانەبی

کۆمپانیای مێتا لە ژێر فشارێکی جیهانیدا بڕیارە بە سیاسەتەکانیدا بچێتەوە، بە تایبەت لەو سیاسەتانەی کە تایبەتە بە گەنجان و هەرزەکاران.

لە ماوە رابردوودا کۆمپانیای مێتا، کە خاوەندارییەتی فەیسبووک و ئینستاگرام و واتسئەپ دەکات، رووبەڕووی رەخنەیەکی ئێجگار زۆر بووەوە دەربارەی ئەوەی کە هیچ سانسۆرێکیان بۆ پاراستنی تایبەتمەندیی هەرزەکاران و ئاڕاستەکردنیان نییە.

مێتا لە پۆستێکدا دەڵێن، لە ماوەی داهاتوودا کاری زیاتر لەسەر ئەوە دەکەین سانسۆرێک بۆ ئەو بابەتانە دابنێێن کە دەچێتە بەردەم بەکارهێنەرە هەرزەکارەکان بە تایبەتی لەو پۆست و وێنانەی دەچێتە بەردەمیان.

ئەم هەنگاوەی مێتا بۆ ئەوەیە هەرزەکار و منداڵان نەتوانن ئەو بابەتانە ببینن کە دەربارەی خۆکوشتن یان ئازاردانی خودە لە ئینستاگرام و فەیسبووکدا.

کۆمپانیاکە وتیشی، ئەم سانسۆرانەی کە زیاد دەکرێن، یارەتیدەر دەبێت لەوەی ئەو پۆست و وێنە و ڤیدیۆیانەی دەچێتە بەردەم ئەو کەسانە گونجاوبێت.

مێتا رێگری لە سیاسییەکان دەکات

مێتا رێگری لە سیاسییەکان دەکات