کچەی هەیفا وەهبیە
زەینەب فەیاز دواجار هاتە سەر رێچکەکەی دایکی
964+
پەری ساڵح
زەینەب فەیاز، کچەی هونەرمەندی شۆخوشەنگی عەرەبی هەیفا وەهبی، دوای جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی و کاری نمایش هەنگاو بەرەو جیهانی گۆرانی وتن دەنێت.
زەینەب فەیاز لە رێگای هەژماری خۆیەوە لە سۆشیال میدیا رایگەیاند کە یەکەم گۆرانی تۆمارکردووە و بەمزوانە کاری کیلپی بۆ دەکات و ئامادەکاریش بۆ بڵاوکردنەوەی ئەلبومێک دەکات، ئەمەش دوای ساڵانێک لە کاری نمایش و مۆدێل و رێکلام.
لە کۆتایی مانگەکانی 2023 زەینەب فەیاز دوای ساڵانێک هاوسەرگیری و بوونی دوو کچ، دواجار بڕیاری جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەیدا و وتیشی هەموو شتێک قیسمەت و نسیبە.
زەینەب لە منداڵیەوە هەر لەو رۆژەوەی هەیفای دایکی بڕیاری جیابوونەوەی لە فەیازی باوکی داوە، لای باوکی بووە و رێگایانە نەداوە دایکی ببینێت