ده‌نگێكی گه‌وره له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر بیسترا
964+
شۆرش هەرکی – هەولێر
964 له هه‌ولێر زانیاریی ئه‌وه‌ی دەستکەوت، هاوڵاتیانی گوندی سێبیرانی نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، چه‌ند خوله‌كێك له‌مه‌وبه‌ر گوێبیستی ده‌نگێكی گه‌وره‌ی هاوشێوه‌ی بۆردومانی فڕۆكه و مووشه‌ك بوون و زۆر به روونی هه‌ستیان پێكردووه، به‌ڵام به دروستی نازانن چی بووه.
هاوڵاتییەکی کۆمەڵگای سێبیران کە نزیکە لە فڕۆکەخانە بە 964ـی وت، “کاتژمێر 11:10ـی ئەمڕۆ دەنگێکی زۆر بەهێز لە نزیک فڕۆکەخانە هات لەگەڵ دەنگەکە رایچەڵەکانین، بەڵام بەهۆی سەرما و قوڕەوە نەمتوانی بچینە دەرەوە و نزیکتر ببینەوە”.
هاوڵاتیانی سێبیبران بەهۆی نزیکیان لە فڕۆکەخانەی هەولێر، بەئاسانی گوێبیستی ئەم دەنگە بەهێزانە دەبن، کە چەندین جارە دووبارە دەبنەوە.
كه‌ناڵه‌كانی نزیك له گرووپی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق له تێلیگرام بڵاویان كرده‌وه، به دوو درۆن هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له هه‌ولێر.
هاوكات زانیاریی ئه‌وه‌ش هه‌یه درۆنه‌كان له لایه‌ن سیستمی به‌رگریی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر تێكشكێنراون.
نوێكرایه‌وه 12:34 خوله‌ك
تا ئێستا سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی كوردستان، به تایبه‌تی ده‌زگای دژه تیرۆری كوردستان CTD، هیچ زانیارییه‌كی له باره‌ی ئه‌و ده‌نگه و ئه‌گه‌ری هێرشه‌كه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
داڕشتنەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا