بەفرەکەی رادەماڵن

رێگای چۆمان – حاجی ئۆمەران پاککرایەوە

964+

توانا نەقی

تیمەکانی ئاوەدانکردنەوە لە ناوچە جیاوازەکان بەتایبەت لە ئیدارەی سۆران دەستیانکرد بە راماڵینی بەفر و پاکردنەوەی رێگاکان.

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بڵاویکردەوە، تیمەکانی رێگاوبانی سۆران سەرقاڵی کارکردنن بۆ راماڵینی بەفر و پاککردنەوەی رێگا سەرکەییەکان کە بەفرێکی زۆری لێ باریەوە.

دەشلێت، ئێستا رێگای سەرەکی چۆمان – حاجی ئۆمەران لە ناحیەی حاجی ئۆمەران پاکدەکرێتەوە.

هەروەها رێگای زینی وەرتێ کە لە دوێنێ شەوەوە بەفرێکی زۆری لێباریەوە رادەماڵن و پاکی دەکەنەوە.

لە دوێنێ سێشەممەوە شەپۆلێکی بەفر و باران رووی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم کردووە و بەتایبەت لە کوێستانەکانی سۆران بەفرێکی زۆر باریەوە.