هەرزانکردنی نرخی نان وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت. فۆتۆ:964
پارێزگاری هه‌ولێر وه‌ڵام ده‌داته‌وه
دوای ناڕه‌زاییەتییه‌كان بڕیاری فرۆشتنی 10 نان به هه‌زار دینار ده‌گۆڕێت؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، بڕیاری هه‌رزانكردنی نان و سه‌موون له هه‌ولێر وه‌ك خۆی و به‌و ئاسانكارییانه‌ی بۆ فڕنه‌كان كراوه، جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئومێد خۆشناو ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به 964ی راگه‌یاند، پێشتر بڕیارمان داوه كه نان و سه‌موون 10 دانه‌ی به هه‌زار دینار بێت و هه‌روه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
وتیشی، ئێمه ئاسانكاریی زۆرمان بۆ خاوه‌ن فڕنه‌كان كردووه، لیتری غاز به 300 دینار، فه‌رده‌ی ئارد به 28 یان 29 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن، هه‌روه‌ها 50%ی پاره‌ی كاره‌بایان بۆ داده‌شكێنرێت، له‌وه زیاتر چیان بۆ بكه‌ین، ئێمه داوایه‌كی بچووكمان كردووه، كه فرۆشتنی 10 دانه نان یان سه‌موونه له بری 8 دانه به هه‌زار دینار.
964 پرسیاری ئه‌وه‌ی كرد، دوای ناڕه‌زایی دوێنێ خاوه‌ن فڕنه‌كان، بڕیاره‌كه هیچ گۆڕانكاری یان ئاسانكاری زیاتری بۆ خاوه‌ن فڕنه‌كان ده‌بێت، پارێزگاری هه‌ولێر ره‌تیكرده‌وه له‌وه زیاتر ئاسانكارییان بۆ بكه‌ن.
دوێنێ دووشه‌ممه ژمارەیەک لە خاوەن نانەواخانەکانی هەولێر لەبەردەم بینای پارێزگای هەولێر گردبوونەوە و ناڕەزایەتیان دەربڕی، ئه‌وان دژی ئەوەن 10 نان بکرێت بە هەزار دینار و دەڵێن لە زەرەردان و هەڕەشەی داخستنی نانەواخانەکانیان كرد.
پێشتر قایمقامی هه‌ولێر رایگه‌یاندبوو، بڕیاری فرۆشتنی 10 نان به هه‌زار دینار به هاوڵاتیان له 8.1.2024ـه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.