جگە لە دەستەبەری کۆمەڵایەتی

حکومەت: نابێت هیچ کرێکارێک موچەکەی لە 350 هەزار کەمتر بێت

964+

ژووری هەواڵ

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە گوێرەی چەند رێنماییەک کە تازە ئاشکرایکردووە، نابێت هیچ کرێکارێک موچەکەی لە 350 هەزار دینار کەمتر بێت.

جگە لەو بڕە موچەیە، دەبێت کرێکاران بە چەند مەرجێک سوودمەند بن لە خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، ئەمە بە گوێرەی زانیارییەکانی فەرمانگەی میدیا و زانیاری.

بە پشتبەستن بە هەردوو یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی ژمارە 39ـی ساڵی 1971 و یاسای کاری ژمارە 71ـی ساڵی 1987، نزیکەی 145 هەزار کرێکار دەستەبەر کراون و پڕۆسەکەش بەردەوامی هەیە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، بە پێی یاسا بەرکارەکان تەمەنی خانەنشینیی پیاوان 20 ساڵ خزمەت و 60 ساڵ تەمەنە، بۆ ژنانیش 20 ساڵ خزمەت و 55 ساڵ تەمەن دیاری کراوە و 880 کرێکار خانەنشینی وەردەگرن.

کرێکارێک لە دهۆک بە کارەبا گیانی لەدەستدا

کرێکارێک لە دهۆک بە کارەبا گیانی لەدەستدا