تا ساڵی 1975 دەگرێتەوە

ئەرشیفکردنی قوتابخانە کۆنەکانی سلێمانی بە رێکخراوێک سپێردرا

964+

ئەحمەد مستەفا

بۆ ئەوەی ئەرشیفی قوتابخانە کۆنەکانی سلێمانی بکات، رێکخراوی Family Search گرێبەستێکی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی واژۆکرد.

رێکخراوەکە بارەگای لە ئەمریکا، نوێنەرایەتی لە وڵاتانی جیهان هەیە و کاری دەستڕاگەیشتنە بە تۆمارەکانی مێژووی پەروەردە و خێزان، خزمەتگوزارییەکانی بەبێ بەرامبەر بۆ خەڵک لە سەرانسەری جیهان دابیندەکات.

ژمارەی قوتابخانەکانی پارێزگای سلێمانی 1743 قوتابخانەیە کە 2500 ناوەندی خوێندنی لەخۆ گرتووە، ئەمڕۆ سێشەممە 9.1.2024 گرێبەستەکە بۆ ئەرشیفکردنی قوتابخانە کۆنەکان واژۆکرا، دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە 964ی وت، گرێبەستی بەدیجیتاڵکردنی دۆکیۆمێنتی بە ئەرشیفکردنی قوتابخانە کۆنەکانی شاری سلێمانی تا ساڵی 1975 دەگرێتەوە.

پەروەردەی سلێمانی داوایکردووە رێکخراوەکە، بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە و دەستپێکردنی کارەکانیان هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرێتی مۆزەخانەی پەروەردەیی بکەن، مۆزەخانەکە ئەرشیفێکی گەورەی وێنەیی هەیە، چەند کتێب و تۆمارێکی ساڵانی 1918 تا 1936ـی تێدایە.

پێشتر ئەو مۆزەخانە هۆبەیەکی لەناو پەروەردەی سلێمانی بووە، بەڵام لە ساڵی 2018ـەوە بووە بە بەڕێوەبەرایەتی مۆزەخانەی پەروەردەیی سلێمانی بەوتی ئەو بێت، مامۆستا و کارمەندانی پەروەردە، لیژنەیان هەیە و بەردەوام سەردانی قوتابخانە و مامۆستا کۆنەکان دەکەن و ئەرشیف کۆدەکەنەوە.

پەروەردەی سلێمانی: هیچ پلانێک بۆ نۆژەنکردنەوەی قوتابخ...

پەروەردەی سلێمانی: هیچ پلانێک بۆ نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان نییە