گوێزی هەورامان دەکرێتە فیلمێکی دۆکیومێنتاری

964+

چاوان خەلیل – هەولێر

گوێز فیلمێکی دۆکیۆمێنتارییە، باس لە ناشتن یان پێوەنکردنی دار گوێز دەکات تا کاتی پێگەیشتن و خواردنی.

سەڵاحە رەش، دەرهێنەری فیلمی دۆکیومێنتاری (گوێز) بە 964ی وت: “ترۆپکی فیلمەکە باس لە پیاوێکی بەتەمەن دەکات لەگەڵ کوڕە بچووکەکەی خەریکی پێوەنکردنی دارگوێزە، ئەمەش بەو مانایە دێت کە پێشتر باب و باپیرانی ئەم باخەوانە بەتەمەنە گویزیان بەرهەمهێناوە و ئەمیش خواردویەتی، بۆیە ئێستا بەهەمان شێوە خەریکی بەرهەمهینانی گوێزە و لە کۆتاییدا منداڵەکە دەیخوات”.

فلمی گویز لە ئامادەکردن دەرهینان و بەرهامهێنانی سەڵاحە رەشە و لە هەورامان بەتایبەت ئاوێسەر کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە، هەریەک لە فەرحان و ماکوان کاری وێنەگرتنیان بۆ کردووە، وا بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا بڵاوبکرێتەوە.