ئه‌مریكا: هیچ پلانێكمان نییه‌ له‌ عێراق بكشێینه‌وه‌


ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا “پنتاگۆن” ئه‌مشه‌و به‌ كاتی كوردستان رایگەیاند، ئێستا هیچ پلانێكیان نییە هێزەکانیان له‌ عێراق بكێشنه‌وه‌، کە ژمارەیان نزیکەی دوو هەزار و 500 سەربازە.

ئەمە لە کاتێکدایە هەفتەی رابردوو بەغدا رایگەیاندبوو، دەستیان بە پرۆسەیەک کردووە کە ئامانج لێی کۆتاییهێنانە بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە عێراق.
جەنەڕاڵ پاتریک رایدەر له‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “لەم کاتەدا ئاگاداری هیچ پلانێک نیم (بۆ کشانەوە)، ئێمە زۆر سەرنجمان لەسەر ئەرکی تێکشکاندنی داعشه‌”.

ئاماژەی بەوەش کرد، هێزەکانی ئەمریکا لەسەر بانگهێشتی حکومەتی ئەوێ لە عێراقدان.

رایدەر ئه‌وه‌ی باس كرد، ئاگاداری هیچ ئاگادارکردنەوەیەکیش نییە لە بەغداوە بۆ وەزارەتی بەرگریی ئه‌مریكا سەبارەت بە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانیان له‌ عێراق.