دەیەوێت کۆنسێرت بکات
بە دەنگ و شێوە مورتەزا پاشاییە
+964
زەید کۆچەر
پاشا میرانی گەنجێکی 25 ساڵی کوردە و بە هاوشێوەکەی مورتەزا پاشایی گۆرانیبێژی فارس دەناسرێت و خەونی هەیە رۆژێک بچێتە بەردەم هەوادارەکانی مورتەزا.
پاشا میرانی تایبەت بە ترێندی 964 وتی، “دوای مردنی مورتەزا پاشایی، زانیم کە بە ئەو دەچم و پێشتر هەرگیز نەمناسیبوو، هیواش دەخوازم رۆژێک لە رۆژان بەرهەمی خۆمم هەبێت و کۆنسێرت بکەم بە تایبەت بەرامبەر هەوادارەکانی مورتەزا”
پاشا میرانی خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە و لە 2011 هاتووەتە باشووری کوردستان و لە قەزای سێمێلی دهۆک نیشتەجێ بووە.
پێداچوونەوەی : پەری ساڵح